٣ ئاب ٢٠١٦ - ٠٥:٠٨
پارتی ، هۆکاری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان

ئەمیری پارتی کۆمەڵی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، وتی : پارتی هۆی قەیرانەکانی ئەم ناوچەیە .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی کوردی زمانی  ئێن ئارتی، وتی :  هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی و لە هەولێرەوە  تووشی ڕەوشێکی نالەبار بووە وپێویستە کە مەسعود بارزانی ڕێبەری ئەم پارتە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان  و ئاسایی کردنی ڕەوشەکە  پێشەنگ بێت .

عەلی باشیر  وشداری دا کە نابێ  کوردەکان فریوی  وڵاتانی بیانی بخۆن چونکوو   ئەم وڵاتانە تەنیا لە پرسی  شەڕ لەگەڵ داعش پێویستیان بە کوردەکان هەیە و لە ڕاستی دا بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەون و  گرینگایەتی نادەنە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان .

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان هەروەها پێداگری کرد کە هاوکێشەکان و هاوسەنگی سیاسی دوای شەڕی داعش دەگۆڕدرێ و ڕەنگە هاوکاریی وڵاتانی تر لەگەڵ کوردەکان دوای ئەم شەڕە بگۆڕدرێ...

کۆتایی کورتە نامە310